شەڕڤانانی كۆبانێ گەورەترین گورز لە داعش دەدەن

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لانیكەم 50 چەكداری داعش لەشەڕ لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە لەسنوری كۆبانێ لەگەڵ باكوری كوردستان كوژراون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا ئەمرۆ یەكشەممە 30/11/2014 رایگەیاند كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 50 چەكداری داعش لە دەروازەی كۆبانێ‌و لەسنوری رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان كوژراون كە ئەمەش گەورەترین گورزە كە لەماوەی سێ مانگی رابردوو لە چەكدارانی داعش كەوتووە.

هاوكات لەگەڵ بەرخۆدانی شەڕڤانانی كۆبانێ، فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 30 جار مۆڵگە‌و بارەگانی داعشیان لە باكوری پارێزگای رەقە بۆردومان كردوە.




PM:03:50:30/11/2014