دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.
تائێستا هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەرچاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی نەزانراوە.