کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.

دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت" سبەی پێنج شەممە، كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات، خێرایی (١٠ - ٢٠) كم لە كاتژمێرێكدا، لە ڕۆژدا چالاك دەبێت بۆ (٣٠)كم لە كاتژمێرێكدا لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوچەی باشوور، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی هەینی كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، خێرایی با (١٠ - ٢٠) كم لە كاتژمێرێكدا، لە ڕۆژدا چالاك دەبێت بۆ (٣٠) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی باشور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات، كەش و هەوای شەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.

رونیشیكردەوە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە. 



PM:01:07:07/05/2025