سبەینێ هاوکاریی دارایی مانگی ٤ هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بە وتەی بەرپرسێکی ژمێریاریی پێشمەرگە هاوكاریی دارایی مانگی چواری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کەم دەبێتەوە، بەڵام هەزاران پێشمەرگەی دیكە سوودمەند دەبن.

لیوا هۆشمەند ڕەشید، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کاروباری ئیدارە و میرە بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند" سبەینێ پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی مانگی چواری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیواکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بڕەکەی ٢١٤  هەزار و ٧٥٠ دینارە".
بەرپرسەکەی ژمێریاریی پێشمەرگە ئاشکراشی کرد، بۆ ئەم مانگە نزیکەی هەشت هەزار پێشمەرگەی دیکە بۆ یەکەمجارە لە هاوکارییەکە سوودمەند دەبن.

لیوا هۆشمەند ڕەشید، دەشڵێت"هاوکارییەکە بڕێک کەمی کردووە، هۆکارەکەیشی ئەوەیە، بەپێی ڕێکارەکانی هاوپەیمانان، چەند فەوجێکی لیواکان بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکارییە زیاد کراون".

لیوا هۆشمەند جەختی کردەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەوە دووپات کراوەتەوە کە هاوكاریی دارایی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
زۆرترین بڕی هاوکارییەکە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو بوو کە ٤٠٧ هەزار دینار بوو.

بۆ مانگی چوار ٥٦ هەزار پێشمەرگە هاوكارییەكە وەردەگرن کە بەشی زۆریان لە ڕێی (هەژماری من)ەوە وەریدەگرن.
هاوکاریی مانگانە کە دەرێتە لیواکانی هێزی پێشمەرگە، هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە و مانگی ئازاری ئەمساڵ، بڕی هاوکارییەکە ٢١٦ هەزار دینار بوو، مانگی دووش بڕەکەی ٢٣٠ هەزار دینار بوو.





PM:01:43:07/05/2025