"هەرێم پابەندی ڕادەستکردنی سەدا پەنجای داهاتی نانەوتی نەبووە، بۆیە بەغدا پارە نانێرێت"

ئەحمەد حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم پابەندی ڕادەستکردنی سەدا پەنجای داهاتی نانەوتی نەبووە، بۆیە وەزیری دارایی ناچێتە ژێر باری ناردنی پارەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، لە لێدوانێکی میدیاییدا باسی لەوەکرد بەغداد ئەمە بە یەقین دەزانێت، کە داهاتێک لە هەرێم هەیە نا شەفافە، حکومەتی هەرێم تا ئێستا پابەندی سەدا پەنجای ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ نەبووە بە دارایی عێراق.

باسی لەوەشکردووە بۆیە هەم وەزیری دارایی عێراق کە بەرپرسیارێتیەکی یاسایی و سیاسی هەیە، هەم بەرپرسانی وەزارەتەکەش ئامادەنین بچنە ژێر باری ئەو بەرپرسیارێتییە و پارە بنێرن.

وتیشی" بۆ موجامەلە دەسەڵاتی پارە خەرجکردن دەدەنە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەگەرنا بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی، دەسەڵاتی خەرجکردنی پارە لە تایبەتمەندی وەزیرە".



PM:03:32:07/05/2025