محەمەدی حاجی مەحمود: بەغدا پێی بکرێت ناهێڵێت هەواش هەڵمژین

محەمەدی حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت" دەبێت هەرێم خۆی بیر چارەسەری كێشەی مووچەی خۆی بكاتەوە" و دەشڵێت" قەمسەڵەكەی بەرم تاوەكو ٢٥ی٥  لەبەرم دەمێنێتەوە".

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەیەکت رۆژنامەنووسی بۆ میدیاکان وتی" بەغدا ئامادە نییە لەگەڵ كورد ڕێكبكەوێت و بۆی بكرێت ناهێڵێت هەواش هەڵمژین".

ڕاشیگەیاند" دەبێت هەرێم خۆی بیر لەوە بكاتەوە چارەسەری كێشەی مووچەی خۆی بكات".

سەبارەت بە هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە كورد وەكو عێراق بیر بكاتەوە ، لە عێراق چەندین لیستی گەورە هەیە، بۆیە پێویستە كورد بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەكان پێكەوەبن و ڕەنگە كاریگەری باشتری هەبێت.

سەبارەت بە قەمسەڵەكەشی وتی"تا ئەمشەویش باران باریوە و قەمسەڵەكەی بەرم تاوەكو ٢٥ی٥ لەبەرم دەمێنێتەوە".

محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان و سكاڵای بەردەم دادگای فیدڕاڵی وتی، "پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە و ڕەنگە لەناو هەر میللەتێك ناخۆشی تیابێت".




PM:07:16:07/05/2025