وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەکاتەوە، لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە بەپێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، داوا لە خوێندکاران دەکەین، ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتی (١ی٦ی٢٠٢٥) کاتژمێر (۷:٣٠)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)خولی یەکەم.
هەروەها دەڵێت" لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان".