سەرکردەیەک لە حیزبی دیموکراتی ئێران باسی دانوستان لەگەل حکومەتی ئێران دەکات

وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت کە ئامادەن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەسەر داخوازییەکانیان دانوستان بکەن، دەشڵێت”هەمیشە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانمان لەبەرچاو گرتووە”.

ئەمشەو چوارشەممە ٧ی ئایار خالید عەزیزی لە دیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی زووم رایگەیاند” ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەشێوەی ڕاشکاو بەنیاز بێت لەسەر پرسی کورد دانوستان بکات ئەوا ئێمە  ئامادەین”.

خالید عەزیزی وتیشی” شوێنی خەباتی ئێمە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئەو شوێنەی حیزبەکەمان لەوێ لەدایک بووە”.

عەزیزی جەختی لەوەش کردەوە کە  هەرێمی کوردستانیان بۆ چالاکی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی بەکار نەهێناوە و هەمووکات بەرژەوەندییەکانی هەرێمیان لەبەرچاو گرتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوو کۆماری ئیسلامی حکومەتی عێراق و حیزبەکانی باشووری بۆ گواستنەوەی بارەگای پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵات بۆ کەمپی پەنابەران خستووەتە ژێر گوشارەوە.



AM:12:03:08/05/2025