پاسەوانی سنوور لە شارباژێڕی سنووری سلێمانی تەقەیان لە باوک و کوڕێک کرد، کوڕەکە گیانی لە دەستداوە و باوکەکەش بریندارە.
بەیانی ئەمڕح پێنجشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ باوکێک و کوڕەکەی بە ناوەکانی ئاوات ئیسماعی و ئارێز ئاوات ئیسماعیل لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا کوڕەکە کە تەمەنی ١٧ ساڵان بوو گیانی لەدەستدا و باوکەکەشی لە نەخۆشخانەیە.
پورزایەکی ئاوات وتی"ئەو باوک و کوڕە بارێکی فەرمیان پێبووە و ویستوویانە بیبەنە ئێران، بارەکەش گومرگ کراوە، بەڵام لە گوندی سوورەبان".
بە گوێرەی زانیارییەکان کەسی تەقەکەر لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە.