دانە غاز: قازانجی داراییمان زیادیکردووە

کۆمپانیای دانە غاز رایدەگەیەنێت" لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ١٣% قازانجی دارایمان زیادیکردووە". 

کۆمپانیای دانە غاز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە" لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ قازانجمان گەیشتووەتە ٤٣ ملیۆن دۆلار و بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو، ١٣% زیادیکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای دانەغاز لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی بەهێزی لە هەرێمی کوردستان پاراستووە و لە مانگی ئادار، کۆی گشتی بەرهەمی نەوتی کێڵگەی کۆرمۆر، ٥٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە". 

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمهێنانی رۆژانەی غاز لەو کێڵگەیە گەیشتووەتە ٥٢٥ ملیۆن پێ سێجا کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧، رێژەکە ٧٥٪ زیادیکردووە و پاڵپشتی بەرهەمهێنانی ٧٥٪ی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات.

باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر ٢٥٠ لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ دا دەچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە لەگەڵ دەستپێکردنی پێشبینی دەکرێت ٢٥٠ ملیۆن پێی سێجا لە توانای کێڵگەکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکات.



PM:01:44:08/05/2025