"حكومەتی عێراق نایەوێت پێش هاتنی جەژنی قوربان موچە دابەشبكات"

حکومەتی عێراق لە رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغداد بۆ دابینكردنی موچەی ئەمساڵ پەشیمان بوەتەوە و بە نیازە تا جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم نەکات. 

ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان (کەی ئێن ئێن)، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" عێراق لە ئەو رێككەوتنە پەشیمان بوەتەوە كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر دابینكردنی موچەی ساڵی ٢٠٢٥ی موچەخۆرانی هەرێم ئەنجامیداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بنەمای رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغداد خۆی لە لیستێكی موچەی بێ كێشە، رادەستكردنی لە (٥٠%)ی داهاتی ناوخۆ، دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەبینێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاساوەكانی حكومەتی عێراق بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە عێراق كێشەی نەبونی پارەی كاشی هەیە و ناشیەوێت پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچە دابەشبكات. 



PM:01:58:08/05/2025