ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا رۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥ كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدرێت.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، تەواوبوونی نیسابی یاسایی بەپێی زۆرینەی رەهای ئامادەبووانە.
ڕۆژی ٢٦ی مانگی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی نیسابی یاسایی تەواوبكات بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی، دواتر لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە كۆنفرانسەكە هەڵوەشێندرایەوە.