پاش ئەوەی ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای پێکهێنانی بەرەیەکی بەرفراوانی ئۆپۆزسیۆنی کرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ئەمڕۆ تەنها دوو حزبی هەرێم وەڵامی دەستپێشخەرییەکەیان دایەوە.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیای جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە" تەنها یەکگرتووی ئیسلامی و بەرەی گەل وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی نەوەی نوێیان داوەتەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن دژ بە دەسەڵات".
ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند" ئیتر کاتی ئەوەیە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بەرەیەکی بەهێز پێکبهێنن، ئەوەش لە پێناو رزگارکردنی خەڵکەکەی و دەرهێنانی هەرێم لەم چەقبەستووییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت بەرەیەک دروست بکەن و بە پلان رووبەڕووی دەسەڵات ببنەوە.