وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ تەواوکراون".
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ژمارەی قوتابیان لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ١٧٠ هەزار قوتابیە و ٧٤٠ هەزاریان لە قوتابخانە حکومییەکان و ئەوانی دیکە لە قوتابخانە ئەهلیەکانن".
ئاماژەی بەوەشکرد، ١١٦ هەزار خوێندکار لە پۆلی ١٢ی ئامادەییدان.
ئالان حەمە سەعید داوای لە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی کرد کە بە هیچ شتێک کە پەیوەندی بە پرسیارەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەییەوە هەبێت فریو نەدەن، چونکە هەر لاپەڕەیەکی پرسیار ناو و کۆدی تایبەتی خۆی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای تاقیکردنەوەکان دەتوانن بە بەکارهێنانی کۆدی تاقیکردنەوەکان سەیری نامیلکەی تاقیکردنەوەکانیان بکەن کە ئەنجامەکان و هەڵە ڕاستکراوەکانی تێدایە.