پەروین بۆڵدان ئەندامی تیمی دانوستانکار لەگەڵ ئۆچ ئالان دوای راگەیاندنی سازدانی کۆنگرەی پەکەکە دەڵێت "لە بارەی ئەو کۆنگرەیەوە، بەم زووانە تەیب ئەردۆغان لێدوانێک بڵاودەکاتەوە".
پەروین بۆڵدان لە بارەی بەشداری سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆچ ئالانەوە بە ئاژانسی میزپۆتامیای راگەیاندووە" بەشداری ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لە کۆنفرانسەکەدا، ئەگەری زۆرە لە رێگای پەیوەندییەکی تەکنیکیەوە بووبێت و، نامەوێت زۆر بچمە ناو وردەکارییەکانەوە، چونکە هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە، بە بڕوای من دەبێت ئەو لێدوانانەی دەیدەین ورد بن و بە وریایییەکی ئەوپەڕەوە بدرێن، بە پێچەوانەوە زیان بە پرۆسەکە دەگەیەنن. بۆیە تا ئەم پرۆسەیە بە تەواوی دەچێتە پێشەوە".
بوڵدان دەشڵێت " پێویستە ئاماژە بە ڕۆڵی سیری سووریە ئۆندەر بکەم. چەندە خۆزگە ئەویش شاهیدی ئەم ڕووداوە مێژووییە بووایە، و چۆن خۆزگە لەم ڕۆژانەدا شایەتحاڵی بووایە. ئەوەندە بە زەحمەت و دڵسۆزانە کاری کردووە. ئێستا لە سامسۆرم بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی. جارێکی تر کڕنۆش دەبەین بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی ئەو. ئەمە تەرخان دەکەین بۆ سەرۆک سیری.
لە بەردەوامییدا پەروین بوڵدان ئەوەیشی ڕاگەیاند هەمووان لە چاوەڕانی بەستنی ئەم کۆنگرەیە بوون و لە هەموو دیدارەکاندا ڕێبەر ئاپۆ ڕاوەستەی لەسەر بەستنی کۆنگرە کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشدا بەستنی کۆنگرەکە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ لە پرۆسەی چارەسەریی و ئاشتییدا و گوتی: "ئەو بڕیارانەی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەدرێن، قۆناغەکە بەهێزتردەکەن."
پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد کۆنگرەکە دەبێتە خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی تورکیا و گوتی: "چونکە هەمووان دەزانین ئاشتی لە سوودی هەمواندایە و ڕێگەی دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە. بۆ دیموکراتیکبوون لە چاوەڕوانی ئەم بانگەوازییەدا بووین."
ئەمڕۆ پەکەکە سازدانی کۆنگرەی ١٢ـەمین راگەیاندو ، کە لە دووشوێن لە ناوچەکانی "پاراستنی میدیا" لە رۆژانی ٥ بۆ ٧ سازیانکردووەو چەندان بڕیاری گرنگیان تێدا داوە.