تەندروستی کەرکوک
کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند.
رۆژی هەینی ٩ ی ئایار تەندروستی کەرکوک ئەو هەواڵە خۆشەی بە هاوڵاتیانی
شارەکەیان راگەیاند کە کۆکنترۆڵی نەخۆشی تای خوێنبەربوونیان کردووە.
لە راگەیاندنەکەدا
هاتووە" لە بارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون /کەرکوک هیچ
نەخۆشێکی تێدانەماوە ئەمانەوێت ئەوەڕابگەیەنین کە منداڵێک نەخۆش هەبووە و گومان
کراوە نەخۆشی تی خوێنبەروونی هەبوبێ بەڵام دەرکەوت بە هیچ شێوەیەک هەڵگری
ڤایرۆسەکە نیە". " لەئێستادا لەکەرکوک هیچ کەسێکی تووش بوو
بە تای خوێن بەربوون نییە" (ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوکئاماژە بۆ کرد).
لە دوو مانگی رابردوودا
نزیکەی ١٠ کەس لە کەرکوک لە کاتی جیاجیادا تووشی تای خوێنبەربوون بوون و یەکێک لەو نەخۆشانە
گیانی لە دەستدا کە کوڕێکی گەنج بوو، ئەمڕۆش تەندروستی ئەو شارە کۆنترۆڵی پەتاکەی راگەیاند.