یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

یەکەم تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥ سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک رایگەیاند" نەخۆشێكی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون کە  ژنێکی تەمەن ٤٥  ساڵ بووە گیانی لەدەستدا و بەمەش یەکەم کەسە بەم نەخۆشییە گیان لەدەستدەدات".

تای خوێنبەربوون بە چەند رێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی ببێت و لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "مردن لەنێو تووشبووان ١٠% بۆ ٤٠%ـە."




AM:10:42:10/05/2025