جارێکی دیکە لە ژێر فشاری ئێران دەستکرا بە گواستنەوەی ئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

رۆژی یەک شەممە ١٠ ی ئایار ئەو مۆڵەتە ١٠ رۆژەی ئاسایشی هەرێم لە ژێر فشاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە حزبەکانی رۆژهەڵاتی دابوو بۆ گواستنەوەیان بۆ کەمپی سورداش، کاروانێکی دیکەی ئەندام و لایەنگرانی هەر سێ کۆمەڵەکە رەوانەی کەمپەکە ی سورداش کران.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی "، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ٢٠٢٥ کۆمەڵێک بارهەڵگر کە لەلایەن ئاسایشەوە نێردرابوون گەیتنە  کەمپەکانی زڕگوێز کە ئەندامانی هەرسێ حیزبی کۆمەڵەی لێ نیشتەجێن، هاتنی ئەم بارهەڵگرانە بە مەبەستی گواستنەوەیان بوو بۆ کەمپە تازەکان کە لە ناوچەی سورداش ئامادەکراون.

" بڕیارە ئەمڕۆ ٢٥ کەس لە ئەندامانی هەر حزبێک لە ژێر چاوەدێری ئاسایشی سلێمانی بۆ سورداش بگواسترێتەوە".( وەک سپی زانیوویەتی).

ئەمە لە درێژەی ئەو رێکەوتنەیە کە لەنێوان عێراق و ئێران و هەرێم لە ئازاری ٢٠٢٣ ئەنجامدرا، بەمەستی ڕاگواستنی ئەندامانی حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان بۆ ناو کەمپی داخراو، هەر بەپێی ڕێکەوتنەکە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەهەموو جۆرە چالاکیەکی سەربازی دواتریش سیاسی قەدەغە دەکرێن.




AM:11:28:10/05/2025