سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی ٤٠ ساڵە لەگەڵ پەکەکە ڕاگەیاند و دەڵێت" چاوەڕێی هەواڵی خۆشبن لەوبارەیەوە".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتیی، لەپاش ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی کۆنگرە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، ڕایگەیاند" چاوەڕوانی گەیشتنی هەواڵی ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بن لەوبارەیەوە لە نزیکترین کاتدا".
وتوشیەتی" سورین لەسەر ئەوەی وڵاتەکەمان لەو شەڕە درێژخایەنە ڕزگاربکەین کە ٤٠ ساڵە بەردەوامە و لە هەمو لایەکەوە ئازارێکی قوڵی بۆ هاوڵاتیانی تورکیا دروستکردوە".
ئەردۆغان لە قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کردوە، بە هاوکاری یەکەکانی هەواڵگری و دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا، لە هەوڵدان بۆ بەدواداچون بۆ بە ئەنجامگەیشتنی پڕۆسەکە و سەدەی تورکیا لەسەر بنەمای دیموکراسیی و پەرەپێدان و ئاسایش و دادپەروەری بنیات دەنێین..