حكومەتی عێراق لەبارەی وەرگرتنی تەواوی گەنمی جوتیاران بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" حكومەتی عێراق بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جوتیاران وەربگرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، ئەمشەو شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" حكومەتی عێراق بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جوتیاران وەربگرێت و بڕیارەکەش چاوەڕوان دەکرێت جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتادا ٤٠٠ هەزار تۆنمان بۆ دیاریكرابوو كە لە جوتیاران وەربگرن و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا عێراقدا بڕیاردراوە كە تەواوی گەنمی جوتیاران وەربگرێت.

نەوزاد شێخ کامیل ڕاشیگەیاند" ئێمە ٤٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگرین و دواتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵ دەبین تاوەكو ئەو بڕە دەمێنێتەوە لە جوتیاران وەربگرین". 



PM:09:26:10/05/2025