بەرپرسێکی دیکەی دەم پارتی گیانی سپارد

یەکێک لە هاوسەرۆکانی دەم پارتی، لە پارێزگای ئێلەهـ بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.

رۆژی یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥  لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە" درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە جەڵتەی دڵ،  مستەفا مەسعود تەکیک، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پارێزگای ئێلە‌هـ کۆچی دوایی کرد".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" تەکیک دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی "سیامی ئەرسەک" لە ئیستانبوڵ، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان نەتوانراوە ڕزگار بکرێت".

دەم پارتی ئاماژەی داوە، مستەفا مەسعود تەکیک، بە درێژایی تەمەنی، بۆ یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری خەباتی کردووە، هاوەڵێکی زۆر بەنرخ بوو بۆ پارتەکەیی و پەرۆشیی بۆ گەلەکەی.




AM:10:24:11/05/2025