ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لە پێشینەی هاوسەرگیری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و قەرزی بچوك خۆش بێت و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.
وەزارەتی دادی هەرێم ژمارە ٣٣٣ی ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان)ی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە" هەردوو بڕیاری لێخۆشبوونی تایبەت بە پێشینەی هاوسەرگیری كەمئەندامان لەگەڵ قەرزی بچووكی ئەو كەسانەی كۆچی دواییان كردووە كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە".
دەقی بڕیارەکان: