هەرچەندە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە ئێستادا لە سەروبەندی بڕیاری هەڵوەشانەوەدایە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە ١٣ ناوچە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزگاری شرناخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە ١٣ ناوچەی پارێزگای شڕناخی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە سبەی دووشەممەوە جێبەجێدەکرێت و تا ٢٦ی ئایار بەردەوام دەبێت.
ناوچە قەدەغەکراوەکان بریتین لە (بەستا، شاخەکانی جودی، گابار، قەڵای مەم، کورت، بەرێ دەریا، مەهری، تەختی ڕەش، کاتۆ ژیرکا، کاتۆ مارونیس، دولێ، هوسرە پاشاو سوهورپاشالایلا).
بڕیارەکەی پارێزگاری شرناخ لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئەنجامدانی ١٢هەمین کۆنگرەی حزبەکەی ڕاگەیاند کە لە نێوان ٥-٧ی ئایاردا سازیکردووە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا، وردەکارییەکانی کۆنگرەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە.