ئەم هەفتەیە سەبەتەیەکی نوێی خۆراک دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دەکرێت". 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند" لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٥ دەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ بەشە خۆراكی سێیەم برنج سێ كیلۆیە، شەكر كیلۆیەكە، زەیت لیترێكە، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ ٢٥٠ گرام نۆك و ٢٥٠ گرام لەتکە نۆک، ٥٠٠ گرام نیسک. 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم باسی لەوەشکرد، کێشەی کەمی برنج و زەیتیش چارەسەر کراوە و بەشە خۆراک بە تەواوی دابەشدەکرێت.



AM:12:01:12/05/2025