نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی پەکەکەی کرد و دەڵێت" و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازی دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە نیشانه‌ی پێگەیشتنی سیاسییه و ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
پێشوازی لە بڕیاری PKK بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چه‌کدانان و بهپیرهوهچوونی بانگه‌وازی به‌ڕێز ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازی دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە نیشانه‌ی پێگەیشتنی سیاسییه و ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه و هه‌مووان چاویان له‌وه‌یه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی دیكه‌ی ئەرێنی و پێویست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە. ئه‌مه زەمینەیەکی دروست و گونجاو ده‌هێنێته ئاراوه و ده‌بێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له توندوتیژی و ئازار و مه‌ینه‌تی دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات.
وێڕای ستایش و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له پشتگیری‌کردن و هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌میشه پشتگیریی هه‌موو هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکات و هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە. هه‌روه‌ها ئامادەییی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە یارمه‌تی و هاوكارییه‌ك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویییە