مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کەمێک پێش ئێستا لەبارەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" جێگەی خۆشحاڵیە لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا، لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبووە".
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرۆکی پارتی لەسەر خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە" جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا".
بارزانی دەشڵێت" پەکەکە کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین".