سەڵاحەدین بەهائەدین: کۆتایی بەدەورانی دژواری چەک و دژایەتی نەتەوەیی بهێنرێت

ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە بارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكەوە ڕایدەگەیەنێت" ئاستی تێگەیشتن لەدۆخەکان و خوێندنەوەی هاوکێشەکان گەیشتوەتە ئەوەی کۆتایی بەدەورانی دژواری چەک و دژایەتی نەتەوەیی بهێنرێت".



سەڵاحەدین بەهائەدین، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" بەڕێز و نرخاندنەوە پێشوازی لەبریارە مێژوییەکانی کۆنگرەی ١٢ی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن. ئەمرۆ رۆژێکی مەزنی گەلی کوردستانە کە دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی گرنگ لەمێژوی خەباتی گەلەکەمان".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاستی تێگەیشتن لەدۆخەکان و خوێندنەوەی هاوکێشەکان گەیشتوەتە ئەوەی ئاڵای پێکەوە ژیان وبرایەتی و ئاشتی گەلان و چەسپاندنی مافەکان لەناوچەدا هەڵكرێ و کۆتایی بەدەورانی دژواری چەک و دژایەتی نەتەوەیی بهێنرێ.

سەڵاحەدین بەهائەدین باسی لەوەشكردوە، پیرۆزبێ و دەستخۆشی لەهەمو ئەوانەی لەم ئاشتیەدا رۆڵیان بووە، بەهیوای سەرکەوتنی هەنگاوە تەواوکاریەکان ولاپەرەیەکی نوێ لە ماف و ئەرک.

ئەمڕۆ بە فەرمی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی ‌پارتەکەیی‌ و کۆتایی بە خەباتی چەکداری ھێنا.



PM:05:42:12/05/2025