مەزڵوم عەبدی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەنگاوێکی نوێیە


فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە دەڵێت" ئەم هەنگاوە نوێیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ پڕۆسەیەکی سیاسیی و ئاشتیانەی نوێ لە ناوچەکەدا".

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رۆژی ١٢ ی ئایار لە تۆڕی ئێکس لەبارەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

ژەنەڕاڵ مەزڵوم ڕایگەیاندووە "بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداریی و دەستپێکردنی پڕۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئۆجەلان جێگەی ڕێزە.”

"پەکەکە لە قۆناغی ڕابردوودا، ڕۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە، ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم هەنگاوە نوێیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ پڕۆسەیەکی سیاسیی و ئاشتیانەی نوێ لە ناوچەکەدا.”( مەزڵوم عەبدی وا دەڵێت).

رۆژی ٥ تا ٧ ئایار پەکەکە کۆنگرەی ١٢ هەمینی خۆی بەست و تیایدا بڕیاری چەک دانان و هەڵوەشانەوەی خۆی دەرکرد، ئەمەش دوای راگەیاندنێکی عەبدوڵا ئۆچ ئالان دێت لە کۆتای مانگی شوباتی ٢٠٢٥ بڵاویکردەوەو داوای لەو حزبە کرد چەکەکانیان دابنێن.   




PM:10:41:12/05/2025