دەزگای لوتکە: ژمارەی کۆچبەران لە زیادبووندایە بەرەو دوورگەکانی یۆنان

دەزگای لوتکە ڕایدەگەیەنێت" ڕێژەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە نایاسایی گەیشتوونەتە دورگەکانی یۆنان". 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێژەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە نایاسایی گەیشتونەتە دورگەکانی یۆنان کە  لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٥ کۆچبەر لە باشوری کریت ڕزگارکراون و بە بەلەم گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٥٣ بەلەم تۆمارکراون کە لە لیبیاوە گەیشتوونەتە کەنارەکانی دوورگەی کریتی یۆنان و کۆی گشتی ٦٣ بەلەم بۆ سەرجەم ساڵی ڕابردوو هەژمار کراوە.

دەزگای لوتکە ڕوونیشیکردەوە، لە سەرەتای مانگی ئایاردا دوو هەزار و ٨٨١ کەس لە باکووری ئەفریقاوە گەیشتوونەتە ئەو دوورگەیە، نزیکەی ٤٠ کۆچبەریش گەیشتوونەتە دوورگەی کاسۆس لە ڕۆژهەڵاتی کریت، لە سەرەتادا ڕەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام دەزگای لوتکە زانیویەتی هاوڵاتی عێراقیشی تێدایە.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، زۆرینەی کۆچبەران پلانیان هەیە بەردەوام بن لە گەشتەکەیان بۆ ئەڵمانیا.



AM:08:20:13/05/2025