تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكرد

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق واژووی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق یەكەی ژمێركاری وەزارەتەکەی ئاگادار كردووەتەوە دەست بە تەمویلی مووچەی مووچەخۆران بکەن. 

بڕیارە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەر ڕێکارە ئیدارییەكان تەواو بکرێن، یەكەم بڕە پارە بخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم. 

دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، ماوەی زیاتر لە ٤٠ رۆژە موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە و دارایی هەرێمیش هیچ وادەیەکی فەرمی بۆ دابەشکردنی ڕانەگەیاندووە. 



AM:10:57:13/05/2025