لە سنووری گەرمیان گه‌نجێك كوژرا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا گەنجێک بە فیشەک کوژرا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە گوندی سپیسەر سەر بە ناحیەی خان، شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکدا دروستبوو و یەکێکیان تەقەیکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک بە ناوی (شوان سەرتیب لەتیف) لە دایکبووی١٩٩٣ گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستدا تۆمەتبار دەستگیرکراوە و تەرمی ناوبراو رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، پۆلیسی ناحیەی خان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەسەر هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.



PM:12:04:13/05/2025