پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوە كه له به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور داواكراوه به تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه" شه‌وی ڕابردوو له ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه له قه‌زای شاره‌زوور كه‌سێك به فیشه‌ك كوژرا، دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی شاره‌زوور ده‌ركه‌وت كه ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه بووه و تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار به‌رده‌وام بوون و زانرا كه تۆمه‌تبار به‌ره‌و قه‌زای سه‌یدسادق هه‌ڵاتووه، سه‌ره‌نجام توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه به هاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا تۆمه‌تبار ( أ ، ع ، ر - ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.