وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ زیاتر لە ٩٥٩ ملیار دینار خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێم، کەمێک پێش ئێستا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌مڕۆ سێشەممە بڕی ٩٥٩ ملیار و ٥١٤ دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.