ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی کەشناسی عێراق وردەکارییەکانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی باران و گۆڕانی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەوری تهواو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، لەگەڵ بارینی باران لە دەڤەری ناوەڕاست و بارانبارینی چڕی مامناوەند لە ناوچەی باکور، هەندێکجار ڕەشەبا، هەروەها بای خۆرئاوای سووک بۆ مامناوەند خێرایی، چالاک دەبێت بۆ ٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە ناوچەی ناوەڕاست، و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە، کەش و هەوا بەشێکی بۆ زۆربەی کات هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوام بوونی بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە ناوچەکانی ناوەڕاست.
ئەوەشی خستەڕوو، کەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکور و باشوور، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک بەرزدەبنەوە، لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک دادەبەزێت.
باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.