ئەمریکا: چەکدانانی پەکەکە سەرکەوتنە و مێژووییە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە راگەیەنراوێکدا خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی مێژوویی دەزانێت و دەڵێت"وەچەرخانێکی گرنگە."
 
 ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئایار باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەبارەت بە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە نووسیویەتی". بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی  پەکەکە وەچەرخانێکی گرنگە."
 
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوە و هاوتا تورکییەکەی کردووە و دەڵێت "روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا کۆبوونەوەیەکی کرد و پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە. ئەمریکا، لە رێگەی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوامدا لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمانە لە ناتۆ. لە جیهانی مەدەنیدا، تیرۆر ئایندەی نییە."

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە پەکەکە رایگەیاند" لە نێوان ڕۆژانی ٥ بۆ ٧ی ئایار کۆنگرەی بەستووە و خۆی هەڵوەشاندووەتەوە".




PM:01:52:13/05/2025