ئێران لەسەر چەکدانانی پەکەکە هاتە دەنگ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و وەک "هەنگاوێکی گرنگ بۆ رەتکردنەوەی تووندوتێژی و پتەوکردنی ئاسایش" ناویدەبات.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک ئاشکرا کردەوە.

 ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند" ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و وتی: "ئێمە راگەیێندراوی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش."

 بەقایی هەروەها دەڵێت: "هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا."




PM:03:04:13/05/2025