عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە

عەبدوڵلا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە دەڵێت"بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە و پەیامەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو دەکەم".

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئایار عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا كە لەلایەن فایک ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەر لە فەرمانگەی یاسای سەدە خوێندرایەوە پیرۆزبایی لە بەرێوەچوونی کۆنگرەی ١٢ی حیزبەکەی دەکات و دەڵێت" بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە و پەیامەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو دەکەم".

پەیامی ئۆجالان بەم شێوەیەیە:

"هەڤاڵانی خۆشەویست،

بە داخێکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر کەیتان و ڕیزا ئاڵتون شەهید بوون.

دواتر هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ یادەوەری هەردوو هەڤاڵەکە دەکەم، بەڵام ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە یادیان دەکەمەوە.

هەمیشە لە خەبات بۆ بوونی نەتەوەیی و پێکهاتەیی دیموکراسیدا جێگەیان دەبێت.

ئەوان بۆ هەمیشە وەک پارادایم و دامەزراوەی سەردەمی نوێ وەک بەها بنەڕەتییەکانی ئیلهام ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

ئەوان وەک سەرکردەی هەمیشەیی لە خەباتی ئێمەدا بەردەوام دەبن.

لێرەوە بە ڕێزەوە سڵاو لەو بڕیارانەی کە لە کۆنگرەی دوازدەهەمی مێژووییدا دراون و پەیامەکان سەبارەت بە داهاتوو.





PM:05:05:13/05/2025