دەزگای ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات کە هەڵەمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان بەردەوامە چوار تیکتۆکچی دەستیگیرکران.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە کە لەنڕۆژانی ٢٠٢٥/٤/٢٦ تا ٢٠٢٥/٥/٥ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد، (چوار )تیکتۆکچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەکردن لەلایڤەکانیاندا دەستگیرکران.
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە" هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگە، بەهاوکاری و زانیاری هاوڵاتیان بەردەوامە".