لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران.
کەمێک پێش ئێستا سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان رایگەیاند" کەسێک برایەکی خۆی و دوو ژن برای خۆی کوشتووە."
بە وتەی قایمقامی شێخان، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بوو.
هەروەها بە پێی زانیارییەکان ناوی دوو لە کوژراوەکان بریتین لە لوقمان ئیسماعیل ئیبراهیم و فاتیمە جەمیل شەریف.
دوای ئەو ڕووداوە، ئەو گەنجە كە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیلە، لە تەنیشت گۆڕستانی شێخ ئیبراهیم بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.