ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەمیانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە، مەرجەکانی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا دەکات.
موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەمیانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە، مەرجەکانی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا دەکات و رایگەیاندووە" بۆ قۆناغی داهاتوو، قۆناغی چەکدانان بەم شێوەیە بەدی دێت کە گۆڕانکارییەکی یاسایی بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی پەکەکە خۆی بپارێزێت، بێگومان پێویستە هەنگاو یاسایی لەلایەن دەسەڵاتەوە بنرێت، ئەگەر دەسەڵات باسی ئاشتیی ناوخۆیی دەکات، پێویستە دوژمنایەتی کۆتایی پێبێنێت".
قەرەیلان، ئاماژەی بەوەشکرد، یاساکانی ئێستا زۆربەیان بوونی گەلی کورد ڕەتدەکەنەوە، هەربۆیە تەنها لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی لایەنی دەوڵەت، لەسەر ئاستی یاسایی و دادپەروەرییدا، پەکەکە دەتوانێت پرۆسەی چەک رادەست کردن جێبەجێبکات.
قەرەیلان وتیشی، ئەوان ستراتیژیی شەڕی چەکداری کۆتایی پێدەهێنن، بەڵام ئەگەر دەوڵەت ئەمە قبوڵ نەکات، بۆ ئەو گۆڕانکارییە یاساییانەی پێویستە، لە چوارچێوەی ئازادیی ئۆجەلان، لە چوارچێوەی کۆتایی هێنان بە شەڕ، کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتی، ئەمە بە دی نایەت.
دووشەممەی ڕابردوو ١٢ی ئایاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند کە لە نێوان ٥ بۆ ٧ی ئەم مانگە، لە ژێر ڕۆشنایی بانگەوازی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەڕێوە چوو و بڕیاریدا چەک دابةیت و خۆێ هەڵوەشاندەوە.