بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم چەند ڕۆژە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و تاوەكو كۆتایی هەفتە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و تاوەباران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" کاریگەری ئەو خۆڵبارینە زیاتر ئەبێت بەتایبەتیش ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و ھەڵەبجە و سلێمانی خۆڵبارینەکەی چرتر و زیاتر ئەبێت".
ڕوونیشی كردەوە، بای باشور و باشوری ڕۆژئاوا لەسەر ناوچەکانمان چالاک ئەبێت بەخێرای ٢٠-٥٠کم/ک لەھەندێ کات و شوێنیشدا ھەورە بروسکە چالاکەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بڕێکی کەم باران ، پلەکانی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە نزم دەبێتەوە و ڕۆژانی داھاتووش بەھۆی مانەوەی ئەو بارستە ھەوایە پلەی گەرمی زیاتر نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین و با".
ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ئایار لەکۆتایی ئەم حاڵەتەدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزەش ئەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگاکە و ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی سۆران و پاشان ئێوارەی پێنج شەممە کۆتایی پێدێت ".