"دوو هێزی چەكداری شیعە لە نزیك كەركوك جێگیر دەكرێن"
دوو هێزی چەكدارو تۆكمەی شیعەكان بە هەڵكردنی ئاڵای تایبەتو وێنەی ئایەتوڵا خامەنەیی لەنزیك شاری كەركوك جێگیر دەبنو كەس ناتوانێت لێیان نزیك ببێتەوە.
ب
ەپێی هەواڵێكی "رووداو" ئەو دوو سریەیە یەكێكیان ناوی (سریەی نەسرە) و ئەوی دیكەشیان ناوی (ئەحبابوڵڵا)یە. هەر سریەیەكیشیان لە 250 چەكدار پێكدێن كە سەرجەمیان شیعەی ناوچەی ئامرلی و جەلەولا و حلێوە و سلێمان بەگن. بارەگای ئەو دوو هێزە تەنیا 15 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەركووك دوورە.
ئەو دوو هێزە لەلایەن بەشی هەواڵگری سوپای قودسەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەڵام گەورە ئەفسەرێكی چەكدارانی شیعە رەتیدەكاتەوە ئێران سەرپەرشتی ئەو هێزە بكات و دەڵێت "ئەو هێزە بە تواناكانی خۆی لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، سەركەوتنی گەورە بۆ عێراق تۆمار دەكات".
مەهدی تەقی فەرماندەی بەشێك لە چەكدارە شیعەكان لە سنووری ئامرلی بە(رووداو)ی راگەیاند "سەركەوتنی جەنگاوەرانی شیعە بەسەر داعش لە عێراقدا بەڕوونی دیارە و مەترسییەكی گەورەیان كەم كردووەتەوە، ئێستا عێراقییەكان وەكو پێشتر ترسیان لە داعش نەماوە. بۆ ئەم كارەش هەر كەس و لایەنێك و وڵاتێك هاوكاری كردووین سوپاسی دەكەین و ئێمەش درێژە بە سەركەوتنەكانمان دەدەین".
لەلایەكی ترەوە فەرماندەی گشتی پۆلیسی كەركووك بێ ئاگایی خۆی لە هاتنی هێزێكی لەو شێوەیە نیشان دەدات و دەڵێت "بابەتێكی لەو شێوەیە دەبێت لە كۆبوونەوەی لێژنەی ئەمنی بڕیاری لەسەر بدرێت".
بەپێی هەواڵەكە بەشێك لەو هێزە لەشەڕی جەلەولا بەشداریی كردووە و دوای كونترۆڵكردنی ئەو شارۆچكەیە نێردراون بۆ كەركووك. ئەو هێزە جگە لە ئاڵای تایبەت بە خۆیان، وێنەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان بە جامی ئۆتۆمبێلەكانیانەوە كردووە. سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئەو هێزە لەگەڵ گەیشتنیان بۆ كەركووك دەستیان كردووە بەهەڵكەندنی خەندەق و بارەگایەكی كاتییان لەنێوان تازە و داقووق دروستكردووەۆ نزیكبوونەوە لە بارەگای ئەو چەكدارانە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە".
AM:09:26:01/12/2014