ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات. 

ئەمڕۆ ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن، بۆ تاوتوێکردنی دوو پرس كۆدەبێتەوە.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی یەكەمدا لەبارەی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پڕۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردن و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری كارەبای ٢٤ سەعاتی بۆ هاوبەشانی تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی فراوان و بەردەوام، ڕێگرتن لە بەفیرۆدان و هاوسەنگی لە دابەشكردن، پاراستنی ژینگە و تەندروستی گشتی گفتوگۆ دەكرێ.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕاسپاردەی وەزارەتەكان و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ هاوئاهەنگی و هاریكاری دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان كە ئێستە سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینی دارایی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆ دەكرێ.



AM:09:52:14/05/2025