سلێمانی.. بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گەیەندرانە نەخۆشخانە

لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک هاوڵاتی، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. 

سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە ڕووی لە شاری سلێمانی کردووە لە سەرەتای دەستپێکردنی کاریگەری خۆڵبارینەکەوە تا کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی ١۲ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستییەکان بەشێک لەو هاوڵاتییانە باری تەندروستیان باش بووەتەوە و چوونەتەوە ماڵەوە.



AM:10:10:14/05/2025