بڕیارە پاش تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم، دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار بکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" دوای تەواوبوونى پرۆسەی دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان، ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە هەفتەى داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران ڕەوانەى بەغداد بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەگەر هیچ گرفتێک بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار دروست نەبێت، ئەوا ئەگەر هەیە لە ماوەى کەمتر لە مانگێکدا مووچەخۆرانی هەرێم دوو مووچە وەربگرن.
دواینیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە و ئەمڕۆش بە پێدانی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و بەرکەوتوانی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەست بە دابەشکردنی کر.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی چواری مووچەخۆران دێت.