حکومەتی هەرێم نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری راگەیاند


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆژەی "رووناکی" بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای ٢٤ کاژمێری پەسندکرد.
 
لە کۆبوونەوەی چوارشەممە ١٤ ئایار حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سێ مانگی سەرەتای بەکارهێنانی کارەبا لە پڕۆژەی رووناکیدا، بە رێژەی ٥٠٪ بۆ ١٥٪ پاڵپشتی بەکارهێنەران دەکات و بڕی پارەی کارەبا کەمدەکرێتەوە.
  
لە کۆبوونەوەکەدا بەپێی پرۆژەکە بڕیاری لەسەر نرخی کارەبای٢٤ کاتژێری بەپێی خەرجکردنی کیلۆوات بەمێشێوەیە داوە:   
 
١- یەک بۆ ٤٠٠ کیلۆوات ٧٢ دینار
٢- لە ٤٠٠ وات بۆ ٨٠٠ کیلۆوات ١٠٨ دینار
٣-لە ٨٠٠ وات بۆ ١٢٠٠ کلیۆوات بە ١٧٥ دینار.
٤-لە ١٢٠٠ کیلۆوات بۆ ١٦٠٠کیلۆوات بە ٢٦٥ دینار. 
٥-لە١٦٠٠ بۆ سەرەوە بە ٣٥٠ دینار.




PM:03:19:14/05/2025