مەسرور بارزانی: کارەبای ٢٤ کاتژمێری خواستی چەندین ساڵە هاولاتیانی هەرێم بووە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پڕۆژەی ڕووناکی (کارەبای ٢٤ کاتژمێری) یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت: خەرجییەكەی بۆ زۆرینەی خەڵک کەمترە لە پارەی مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی".

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیان" پڕۆژەی ڕووناکی داوا و خواستی چەندین ساڵەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بووە".

ڕاشیگەیاندووە" دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، پڕۆژەیەکی نیشتمانییە، کە خاوەندارێتی بۆ وەزارەتی کارەبایە و بە هێزی کاری خۆماڵی کەرتی گشتیی جێبەجێ دەکرێت و چەندین قازانج و سوودی گشتیی هەیە لە ڕووی ژینگەیی و تەندروستی".

وتیشی"ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ پڕۆژەی رووناکی (کارەبای ٢٤ کاتژمێری) پەسەند کردووە و خەرجییەکەشی بۆ زۆرینەی خەڵک کەمترە لەو پارەیەی، کە هاووڵاتییان بە موەلیدە و پارەی کارەبای نیشتمانی پێکەوە، دەیدەن".

سەرۆک وەزیران داواشی لە هاووڵاتییان کرد، کە "بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و بە پێی پێویستیی خۆیان کارەبا بە کاربهێنن و بەفیڕۆی نەدەن، بەو پێیەی بڕی بەکارهێنانی کارەبا، لێرە بە دواوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاووڵاتییان دەبێت و بە پێی بەکارهێنان پارە دەدەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هاوڵاتیانی هەرێم نرخەکانی کارەبای ٢٤ کاتژمێریان پی زۆرە و هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئەو نرخانە دەبێتە هۆی نارەزایەتی فراوان لە هەرێمی کوردستان.

بۆ بینینی جیاوازی نرخی کۆن و نوێی کارەبا لەو لینکە بینەری راپۆرتێکی (سپی) بن




PM:07:42:14/05/2025