وتەبێژی دەم پارتی وەڵامی وەزیری دادی تورکیا لەبارەی مافی هیوا دەداتەوە و دەڵێت" ئەو لێدوانانە بونیاتنەر نییە و کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ ئایار ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پاتی وەڵامی قسەکانی وەزیری دادی تورکیای دایەوە سەبارەت بە "مافی هیوا" و ڕایگەیاند" شێوازی ئێوە دوورە لەو زمانە بنیاتنەرەی کە لەم پرۆسەیەدا پێویستمانە. بەداخەوە کاریگەری نەرێنیی هەیە. پێویستمان بە یاسا و کۆدەنگییەکی دیموکراسییە."
ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی" جەنابی وەزیر، شێوازی ئێوە دوورە لەو زمانە بنیاتنەرەی کە لەم پرۆسەیەدا پێویستمانە، بەداخەوە کاریگەری ژەهراویکردنی هەیە. وەک کۆمەڵگا چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەرکی خۆتان ئامادەبن بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری. ئێمە پێویستمان بە یاسا و ڕێککەوتنی دیموکراسییە نەک مشتومڕ".
قسەکانی ئایشەگوڵ دۆغان لە کاردانەوە بە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی یەڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا هات کە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە مافی هیوا بۆ عەبدوڵلا ئۆجەلان رایگەیاند"هیچ دۆخێکی لەو شێوەیە نییە".
مافی هیوا، یاسایەکە تێدا هەر بەندکراوێک ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ زیندانی بکرێت، مافی ئەوەی هەیە دوبارە پێداچونەوە بە بڕیاری سزاکەیدا بکرێت یان بە شێوەی مەرجدار ئازاد بکرێت.