مەسعود بارزانی زانیاری نوێ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیومکراتی کوردستان لە کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستاندا چەند پەیامێکی سیاسی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیاند.

مەسعود بارزانی ڕایگەیاند" لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا لە گفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام دەبێت حکومەت لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک پەرلەمان و یەک هێزی پێشمەرگە پێکبهێنرێت".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی مەراسیمێکی حزبەکەیەدا وتی "قبوڵی ناکەین ئیتر مووچە وەکو مانگەکانی دیکە لێبکەن. ئەو رەفتارانەی بەغداد دەیکات بە ئیهانەی دەزانم بۆ خەڵکی کوردستان. خۆ ئێمە سواڵکار نین لەبەردەم بەغدا ئەو بڵێ واژوکرا و ئەم بڵێ واژو نەکرا".

وێڕای ئەوەی کە مەترسیی گەورە هەریە لەسەر خاکی کوردستان، بەوتەی بارزانی "شەڕی نەمانی بیروباوەڕ وبڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەرمان لەگەڵ دا دەکرێت".

وتیشی "هەر لایەنێک بیەوێت لە عێراق بەزۆر خۆی بسەپێنێت خێر لە خۆی نابینێت".

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتیش، سەرۆکی پارتی دەڵێت "حکومەتی داهاتو لەگەڵ یەکێتی پەنجا بە پەنجا نابێت، مەگەر یەک حکومەت و یەک پەرلەمان و یەک پێشمەرگە هەبێت".

دەشڵێت "هەوڵدەدرا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسییەکان دابەش بکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە غەدرێکی گەورە لە پێکهاتەکان کرا و کورسییەکانیان لەدەستداوە.



PM:01:01:15/05/2025