وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت". 

نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" ئەگەر هیچ گرفتێک دروستنەبێت، هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست مووچەکانیان وەردەگرن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان، گرفت بۆ لایەنە کارگێڕی و ژمێریارییەکان دروستبووە، پێدەچێت لەم هەفتەیەدا ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن. 

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست ۳٨ هەزارە مووچەی مانگانەیان لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزارە، کۆی موچەی مانگانەیان ۱٨ملیار دینارە.



PM:03:24:15/05/2025